چەند رۆژی داهاتو لوتكەی گۆڕانكاری كەشوهەوا لە توركیا دەستپێدەكات
57 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
بڕیارە رۆژانی 9 تا 20ی ئەم مانگە توركیا میوانداری 31هەمین كۆنفرانسی لوتكەی گۆڕانكاری كەشوهەوا لە ئەنتاڵیا بكات.
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، 31هەمین كۆنفرانس لەچوارچێوەی پەیماننامەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا (COP31) دێت كە سەدان هەزار بەشداربو و سەرۆكی دەوڵەتان لە سەرانسەری جیهانەوە كۆدەكاتەوە، مەبەستی كۆنفرانسەكە هەڵسەنگاندنی ئەو پێشكەوتنانەیە كە لە بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی كەشوهەوادا بەدەستهاتون، هەروەها پەرەپێدانی رێگەچارەی هاوبەش و وەرگرتنی ئەو بڕیارانەیە كە سیاسەتی جیهانیی كەشوهەوا دیاری دەكەن و وڵاتانی لایەنی پەیماننامەكە ساڵانە لەپێناویدا كۆدەبنەوە.