نه‌وا
رۆژنامه‌یه‌كى ئیسپانى ئاشكرایده‌كات، یانه‌ى ریاڵ مه‌درید بڕیاریداوه وه‌رزى داهاتوو هیچ یاریزانێكى نوێ نه‌باته ریزه‌كانیه‌وه و به هه‌مان پێكهاته‌ى پێشوه‌وه به‌شدارى خوله‌كان بكات.
رۆژنامه‌ى "ئاس"ى مه‌دریدى بڵاویكردوه‌ته‌وه، یانه‌ى ریاڵ بیر له كڕینى هیچ یاریزانێكى نوێ ناكاته‌وه بۆ وه‌رزى داهاتوو.
رونیشكراوه‌ته‌وه، بڕیاردراوه "ئۆدیگارد" كه له ریاڵ سۆسیداده به خواستن له هه‌مان یانه بمێنێته‌وه و "سیبایۆس"یش به هه‌مان شێوه‌یه له یانه‌ى ئه‌رسیناڵ بمێنێته‌وه به خواستن، به‌ڵام "ئه‌ندرێ لۆنین"ى گۆڵپارێز، كه به خواستن له یانه‌ى "ریاڵ ئۆڤیدۆ"یه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بڕیارانه، ریاڵ چاوه‌ڕوانى گرێبه‌ستێكى باشه بۆئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى "ریگیلۆن" ببێت، چونكه به بوونى "ناچۆ" و "میلیتاو" و گه‌ڕانه‌وه‌ى "ئۆدریۆزۆلا"ش هێڵى به‌رگرى یانه‌كه ته‌واو و پته‌و ده‌بێت.