راوێژكارێكی ترامپ: وڵاتێكی تری عەرەبی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكاتەوە

14/08/2020 جیهان

نەوا
راوێژكارێكی باڵای سەرۆكی ئەمریكا باس لەوەدەكات، بەم نزیكانە وڵاتێكی تری عەرەبی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل رادەگەیەنێت.
جارید كۆشنەر زاوا و راوێژكاری باڵای دۆناڵد ترامپ، رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا وڵاتێكی دیكەی عەرەبی پەیوەندیەكانی خۆی لە گەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكاتەوە.
وتیشی، لەگەڵ چەند وڵاتێكی تری عەرەبی گفتوگۆكراوە و هەنگاوی باش نراوە بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە رۆژی پێنج شەممە ئاساییبوونەوەی پەیوەندیەكانی ئیمارات و ئیسرائیل راگەیەنرا.
بەپێی چەند سەرچاوەیەك، هەر یەك لە بەحرەین، عومان و سودان بەم نزیكانە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل رادەگەیەنن.
هەر یەك لە ئێران و توركیا دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیلن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group