قه‌ته‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتى جیهانه‌ و عیراق له‌ پله‌ى چه‌نده‌مدایه‌؟

15/08/2020 هەمەڕەنگ

نه‌وا
به‌پێى ریزبه‌ندییه‌كى جیهانى بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانى جیهان، قه‌ته‌ر له‌ پله‌ى یه‌كه‌مدا دێت و بۆرۆندیش له‌ كۆتایى ریزبه‌ندییه‌كه‌دا ده‌بینرێت.
گۆڤارى "گلۆباڵ فاینانس" ى تایبه‌ت به‌ داتا و ئامار بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، بۆ ساڵى 2020 قه‌ته‌ر له‌كۆى 191 ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتى جیهانه‌ و رێژه‌ى داهاتى ساڵانه‌ى تاك له‌ به‌رهه‌مى ناوخۆیى 132 هه‌زار و 886 دۆلاره‌، به‌دواى ئه‌ویشدا ماكاو دێت به‌ 114 هه‌زار و 363 دۆلار، له‌ پله‌ی سێیه‌میشدا لۆكسه‌مبۆرگ دێت به‌ 108 هه‌زار و 951 دۆلار و سه‌نگافوره‌ش له‌ پله‌ى چواره‌مدا ده‌بینرێت.
به‌پێى ریزبه‌ندییه‌كه‌، بۆرۆندى له‌ كۆتایى لیسته‌كه‌دا ده‌بینرێت و داهاتى ساڵانه‌ى تاك له‌ به‌رهه‌مى ناوخۆیى ته‌نها 727 دۆلاره‌، پێش ئه‌ویش كۆمارى ئه‌فریقاى ناوه‌ڕاست و پێش ئه‌ویش كۆمارى كۆنگۆى دیموكراتى دێت.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به‌ عیراقه‌، له‌پله‌ى 82ى ریزبه‌ندییه‌كه‌دا ده‌بینرێت و له‌ناو وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كانیشدا قه‌ته‌ر، ئیمارات، كوێت، سعودیه‌، به‌حره‌ین و عوممان له‌پێشیه‌وه‌ دێن.
به‌رهه‌مى ناوخۆیى بریتییه‌ له‌ كۆى گشتى خزمه‌تگوزارى و ئه‌و كاڵایه‌ى ئه‌و وڵاته‌ به‌رهه‌مى ده‌هێنێت له‌ماوه‌ى ساڵێكدا، له‌جیهاندا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، چین، ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا به‌رزترین به‌رهه‌مى ناوخۆییان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى دانیشتوانیان داهاتى تاك كه‌متره‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group