نه‌وا
رێكخراوى وڵاته هه‌نارده‌كاره‌كانى نه‌وت "ئۆپێك" ئاشكرایكرد، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراویان 45 دۆلارى تێپه‌ڕاند و له‌ئێستادا له خاوى برێنت گرانتره.
خاوی ئۆپێك، كه له تێكه‌ڵه‌ى نه‌وتى 13 وڵاتى جیهان پێكدێت له لوتكه‌ی جۆره‌كانی نه‌وتدا خۆی ده‌بینێته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 45 دۆلار و 34 سه‌نت.
به‌پێى راپۆرته‌كانی بازاڕی وزه‌ی جیهانی، نرخى یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت له دوا مامه‌ڵه‌ی به‌رله پشوی كۆتایی هه‌فته گه‌یشته 44 دۆلار و 80 سه‌نت، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى ته‌كساسى ئه‌مریكى 42 دۆلار و یه‌ك سه‌نت بوه.
نه‌وتى تێكه‌ڵه‌ى رێكخراوى ئۆپێك بریتییه له تێكه‌ڵكردنى نه‌وتى هه‌ریه‌كه له وڵاته‌كانى، جه‌زائیر، ئه‌نگۆلا، ئیكوادۆر، گینیا، گابۆن، ئێران، عیراق، كوێت، لیبیا، نایجیریا، سعودیه، ئیمارات و ڤێنزوێلا.