نه‌وا
بەگوێرەی پرۆژەیاسای بودجەی ئه‌مساڵی عیراق، پشکی هەرێم هەروەکو ساڵی 2019 دیاریکراوە کە تێیدا، ناردنی پشكه‌كه په‌یوه‌ست كراوه به راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێم به به‌غدا.
بەگوێرەی رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی حکومەتی عیراق، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات، لە بەرامبەردا، هەمان بڕی ئەو بەشەبودجەیەی ساڵی 2019 بۆ هەرێم دیاریکرابوو دەنێردرێت، کە بریتی بوو لە 12.67%ی کۆی بودجەی عێراق.
دیاریکردنی ئەو بڕە لە بەشەبودجە بۆ هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، بەڵام بەهۆی رادەستنەکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوە، هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوو و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، دواتر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و راگرتنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 له په‌رله‌مان تێنه‌په‌ڕێنرا و له‌سه‌ر بنه‌مای بودجه‌ی ساڵی رابردوو خه‌رجیه‌كانی ده‌وڵه‌ت رێكخران.