پشكی هه‌رێم له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق راگه‌یه‌نرا

پێش 4 هەفتە عێراق

نه‌وا
به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق، پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020دا زیاتر له‌ 12 ترلیۆن دیناره‌.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق به‌ سایتی مه‌عولمه‌ی راگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020دا بڕی 12 ترلیۆن و 606 ملیۆن دینار وه‌ك پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه‌.
سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندوه‌، كه‌ تائیستا پڕۆژه‌كه‌ نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ په‌رله‌مان و ناشزانرێت پشكی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده‌.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان و دواتر گۆڕانكاری له‌ حكومه‌ت و پاشانیش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ نه‌چووه‌ په‌رله‌مان و په‌سه‌ندكردنیشی له‌ ئێستادا ته‌نها بۆ چه‌ند مانگی كۆتایی ساڵه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group