نه‌وا
حكومه‌تی به‌ریتانیا پرۆژه‌یه‌كی له باره‌ی گواستنه‌وه و راگرتنی كۆچبه‌ران له دورگه‌یه‌ك له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی تاوتوێ كردووه.
به‌پێی پڕۆژه‌كه كۆچبه‌رانی نایاسایی كه رووده‌كه‌نه به‌ریتانیا تا یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی دۆسیه‌كانیان له دورگه‌ی ئێسێنشن له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی راده‌گیرێن، كه هه‌شت هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌و وڵاته‌وه دووره.
پریتی پاتڵ وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا داوای له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران كردووه تا له‌رووی كرداری و یاساییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن بۆ پرسی گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌و دورگانه‌ی به‌شێكن له وڵاته‌كه و كه‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی خاكی سه‌ره‌كی به‌ریتانیا.
ئالێن نیكۆڵز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دورگه‌ی ئێسێنشن رایگه‌یاندووه، پێناچیت دانیشتوانی دورگه‌كه‌یان پێشوازی له‌و پڕۆژه‌یه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا بكه‌ن.