نهوا
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لێبڕینی موچە پلە باڵاکان، پلە تایبەتەکان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەگرێتەوە و هەموان جەخت دەکەنەوە، کەنابێت موچەی فەرمانبەران دەستکاری بکرێت، دهشڵێت: پێشبینی ناکرێت هاوشێوەی ئەم مانگە، موچەی مانگی داهاتو دوابکەوێت.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بابەتی لێبڕینی موچە پلە باڵاکان، پلە تایبەتەکان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەگرێتەوە و دەستکاری موچەی فەرمانبەران ناکرێت.
ناوبراو باسی لهوهشكردوه، بەستنەوەی دابەشکردنی موچە بە دەرچواندنی یاسایەکی دیاریکراو کارێکی هەڵەیە و نابێت قوتی خەڵک بەهیچ یاسایەکەوە گرێ بدرێت، وتیشی: پێشبینی ناکرێت هاوشێوەی ئەم مانگە، موچەی مانگی داهاتو دوابکەوێت چونکە زیانی بە فەرمانبەران و دۆخی دارایی وڵاتیش گەیاندوە.
بهوتهی جەمال کۆچەر، ئەو پڕۆژەیاسایەی بۆ قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی نێردراوە، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر دەدرێت دوای ئەوەی هەندێک گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.