ناسنامەی هێرشبەرەکەی ئەمڕۆی فڕەنسا ئاشکراکرا
29/10/2020 جیهان
نهوا
دوای ئهوهی پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهممه لە شاری نیسی فەرەنسا، لە هێرشێکدا، کە بە چەقۆ کرایه سەر ژمارهیهك هاوڵاتی و لهئهنجامدا سێ کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکه برینداربوون، میدیاکانی فڕەنسا ناسنامەی هێرشبەرەکەیان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەو کەسەی لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا سێ هاووڵاتیی فەرەنسیی بە چەقۆ کوشت، خەڵکی تونسە و لەم مانگەدا گەیشتووەتە فەرەنسا.
ئەو کەسە ناوی ئیبراهیمە و تەمەنی 21 ساڵە، پێشتر لە مانگی ئەیلوول گەیشتووەتە دوورگەی لامبیدۆسای ئیتاڵی و دواتر کۆچی کردووە بۆ وڵاتی فەرەنسا.
ئهمهش لهكاتێكدایه بەپێی میدیاکانی فەڕەنسا، دوای نیوەڕۆ ئهمڕۆ پێنجشهممه 29/10/2020 لە شەقامەکانی شاری ئەڤینیۆنی فەڕەنسا کەسێک هەڕەشەی لە پۆلیس کردووە و بە بەردەوامی وتویەتی ''اللە اکبر'' و لهئهنجامدا هێزهكانی پۆلیس ویستوویانه ئەو کەسە دەستگیربکەن و دواتر تەقەیان لێکردووە و بەهۆی تەقەکردنهكهش ئەو کەسە برینداربووە و پاشان گیانیلەدەستداوە.