نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 804 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و 45 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/10/2020 له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بڵاویكرده‌وه، 3 هه‌زار و 804 تووشبووی نوێ له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 467 هه‌زار و 755 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا 45 تووشبووی دیكه له سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان بۆ 10 هه‌زار 815 كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 376 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، به‌و پێیه تائێستا 394 هه‌زار و 386 تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه.