عیراق.. 42 كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

21/11/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 42 كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان 20 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سلێمانی وه‌ك رۆژانی رابردوو زۆرترین ژماره‌ی مردن به‌ كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌زار و 786 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون و دوو هه‌زار و 646 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ تۆمار كراون.
تائێستا 533 هه‌زار و 555 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌عیراق تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه‌ 463 هه‌زار و 40 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 11 هه‌زار و 925 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group