روحانی: له‌كاتی گونجاودا وه‌ڵاممان ده‌بێت

28/11/2020 جیهان

نه‌وا
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئیسرائیل به‌ كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبارده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ له‌كاتی گونجاودا وه‌ڵامیان بۆ ئه‌و "تاوانانه‌" ده‌بێت، كه‌ به‌رامبه‌ریان ده‌كرێن.
حه‌سه‌ن روحانی له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، قسه‌ی له‌سه‌ر كوشتنی موحسین فه‌خریزاده‌ زانای ئه‌تۆمیی وڵاته‌كه‌ی كرد، رایگه‌یاند، دوژمنه‌كانی ئێران ده‌یانه‌وێت ناسه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ زیاتر بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ سه‌روبه‌ندی كۆتاییهاتنی ماویه‌ سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئیسرائیلی به‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ تۆمه‌تبار كرد، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كه‌ له‌كاتی گونجاودا وه‌ڵامی ئه‌و "تاوانانه‌" ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ئێران ده‌كرێن.
روحانی دووباره‌ كوشتنی ئه‌و زانایانه‌ی به‌ له‌مپه‌ڕ نه‌زانی بۆ به‌ره‌وپێشچوونه‌ زانستییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند، ئه‌و كرده‌وانه‌ ئێران سوورتر ده‌كات له‌سه‌ر كاره‌كانی.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group