لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی كوژرانی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران بڵاودەكرێتەوە

29/11/2020 جیهان

نەوا
ئەبوفەزڵ عموئی وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران ئاشكرایكرد، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئیسرائیل تێوەگلاوە لە كوشتنی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران.
ئەبوفەزڵ لە میانەی كۆبونەوەی داخراوی پەرلەمانی ئێراندا وتویەتی "لایەنە ئەمنیەكان زانیاری گرنگیان دەستكەوتوە لەسەر كوشتنی موحسین فەخریزادەی زانای ئەتۆمی و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئیسرائیل تێوەگلاوە".
رۆژی هەینی موحسین فەخریزادە گەورە زانای ئەتۆمی ئێران لەلایەنە چەند چەكدارێكەوە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا كوژراو و كاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، لە كۆتا كاردانەوەشدا جۆن برینان بەڕێوەبەری پێشوی دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریكا CIA رایگەیاند، كوشتنی فەخریزادە كارێكی تاوانكارییە و پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group