خزمەتگوزاری تەندروستیی فاستكیێر لە هەولێر دەستیپێكرد

02/12/2020

نەوا
رۆژی چوارشەممە 2-12-2020 لە شاری هەولێر كۆمپانیای فاستلینك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی فاستكیێری پزیشكی راگەیاند.
لەوبارەیەوە دكتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "ئەم پڕۆژەیە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەستیپێكردوە و كاریگەری هەیە لەسەر بەرفراوانتركردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، گرنگیش دەبێت لە چۆنێتی بەدواداچونی تەندروستی".
لای خۆیشیەوە دكتۆر سەرهەنگ محەمەد بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەكرد، 10 تیمی گەڕۆك لە سنوری پارێزگای هەولێر دروستكراون و هەمویان لە رێگەی لینكی فاستكیێر بەیەكەوە بەستراونەتەوە بۆ ئەوانەی پێویستییان بە خزمەتگوزاری تەندروستی هەیە لە ماڵەوە، لەماوەی یەك مانگدا سێ هەزار و 500 هاوكاری تەندروستی پێشكەش بە هاووڵاتیان كراوە.
تەئكیدیشیكردەوە، چاوەڕوان دەكرێت ئەو هەڵمەتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییانە لە كەرتی تەندروستی بەشێوەی فراوان بەردەوام بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group