نه‌وا
له‌م وه‌رزه‌ی خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌كه‌كانی ئیسپانیادا، نه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه حه‌سودی پێده‌برێت نه لیۆنێل میسی به‌هره‌مه‌ندی ئه‌رجه‌نتینیش.
به‌گوێره‌ی دوا ریزبه‌ندیی، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له پله‌ی 9یه‌مینی یانه‌كاندایه، له 10 یاری، 4 بردنه‌وه، 2 یه‌كسانبون و 4 دۆڕاندنی هه‌یه، ته‌نها 14 خاڵی كۆكردوه‌ته‌وه، بۆیه مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر یانه‌كه‌یه و خودی رۆناڵد كۆمانی راهێنه‌ریش هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستی له لوتكه‌ی خوله‌كه شۆردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، میسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، ئاستی له‌مساڵدا زۆر خراپه، به‌جۆرێك هه‌ندێك رۆژنامه‌نوس و چاودێرانی تۆپی پێی به سه‌ره‌تای كۆتایی ئه‌ستێره‌كه وه‌سفی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی داتاكان، له یارییه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رانبه‌ر به كادیش، كه به 2 گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك دۆڕا، میسی 29 جار تۆپی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش تاكه یاریی ئه‌مساڵی نییه ژماره‌كان وا له دژی بن، به‌ڵكو له به‌رانبه‌ر ئالاڤێس 27 تۆپ، ریاڵ مه‌درید 26 تۆپ و به‌رانبه‌ر به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش 23 جار تۆپی له‌ده‌ستداوه.
میسی له 13 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆ به‌رشه‌لۆنه، له 9 یاریدا یه‌كه‌م یاریزان بوه زۆرترین تۆپی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره روده‌دات و پرسیاری زۆری له‌دوای خۆی دروستكردوه.
ئه‌و ژماره و داتایانه‌ی تایبه‌ت به لیۆنێل میسی ئاماژه‌ی باش نین، به‌تایبه‌ت له هاوینی رابردودا ویستی بڕوات و به نابه‌دڵی ئه‌مساڵ درێژه‌ی به مانه‌وه‌ی دا، بۆیه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌م دوا وه‌رزه‌ی خراپترین ده‌بێت له مێژووی یاریكردنی بۆ به‌رشه یاخود له نیوه‌ی دووه‌مه‌وه رێكیدهكاتهوه؟.