ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونەتەوە 50 ملیۆنی تێپەڕاند

13/12/2020 جیهان

نەوا
لەسەرتاسەری جیهاندا ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبونەتەوە، 50 ملیۆنی تێپەڕاند.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری "Worldometers" سەبارەت بە ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری جیهاندا، بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبونەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتوەتە سەرو 50 ملیۆن و 492 هەزار.
ئەو چوار وڵاتەی لەسەرتاسەری جیهاندا زۆرترین ژمارەی توشبونیان تێدا تۆماركراوە، كە بریتین لە ئەمریكا، هیندستان، بەرازیل و روسیا، لە هەمان كاتدا زۆرترین ژمارەی چاكبونەوەش هەر لەو چوار وڵاتەدا تۆماركراوە.
تا بەیانی ئەمڕۆ 13-12-2020، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 72 ملیۆن و 109 هەزاری تێپەڕاند، گیانلەدەستدانیش گەیشتوەتە سەرو ملیۆنێك و 611 هەزار حاڵەت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group