نهوا
بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بازاڕێکی هاوچەرخ لەبری بازاڕی سیمەکە دروست دەکرێت و بهرپرسێكی شارهوانی ههولێریش دهڵێت: لە نایابترین شوێنی هەولێر بازاڕی سپی دروست دەکەین.
شۆڕش عەلی، بەڕێوەبەری شارەوانیی 6 له لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاندوه، "دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بازاڕی سیمەکە گڕی گرت و شوێنەکەی گونجاو نەبوو، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری هەولێری ڕاسپارد بازاڕێکی هاوچەرخ لە شونێکی گونجاو دروست بکرێت".
بهوتهی بەڕێوەبەری شارەوانیی 6، "ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە لەسەر ڕووبەری 43 هەزار مەتر و لە نایابترین شوێنی هەولێر بازاڕی سپی دروست بکرێت، جگە لەوەش، پارکینگێکی گەورە بۆ وەستانی ئۆتۆمبێڵ دروست دەکرێت".
رونیشیكردهوه، "بازاڕی سپی نەخشەکەی تەواو بووە و لە قۆناغی تەندەرینە، بەڵام پارەیەکی زۆری پێویستە، کە زیاتر لە 10 ملیار دینارە و هەموو پێوەرەکانی بازاڕی تێدایە".