بایدن پاكێجێكی هاوكاری بە بڕی نزیكەی دوو ترلیۆن دۆلار راگەیاند

15/01/2021 جیهان

نەوا
جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، پێشنیاری پاكێچێكی هاوكاری بە بەبڕی یەك تریلیۆن و 900 ملیار دۆلار پێشكەش كرد بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و قەیرانی ئابووریی.
بایدن پاكێچی رزگاری بەبڕی یەك تریلیۆن و 900 ملیار دۆلار راگەیاند كە پێشنیاری كردووە بۆ خێراكردنی بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە و زیندووكردنەوەی ئابووریی.
لەو پاكێچی رزگارییەدا كە 400 ملیار دۆلاری تەرخان دەكرێت بۆ راستەوخۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە و دابەشكردنی پێكوتە، 350 ملیاریشی تەرخان دەكرێت بە پركردنەوەی كورتهێنانی بوودجەی ویلایەت و ئیدارە خۆجێییەكان.
لە پاكێچە رزگارییەكەدا پێشنیاری هاوكاری نەقدی ئەو ئەمریكیانە كراوە بۆ جاری سێهەم كە داهاتیان لە خوار بڕی دیاریكراوە و، بڕیارە ئەمجارە هەزار و 400 دۆلار بدرێت بەو كەسانە كە پێشتر 600 دۆلاریان پێدراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group