واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راده‌گه‌یه‌نرێت

20/02/2021

نه‌وا
بەڕێوەبەری گشتی باج لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 25ی ئەم مانگە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتی باج لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان به‌ سایتی خه‌ندانی راگەیاندوه‌، هەروەک لەراگەیەنراوی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزیری داراییشدا رونکراوەتەوە بڕیاری حکومەت ئەوەیە هەمو 30 رۆژ جارێک بەگوێرەی داهات دەستبەدابەشکردنی موچە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی رێکار و ئامادەکارییەکانی وەزارەتی دارایی 25ی ئەم مانگە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، بەڵام "تائێستا رێژەی جێگیری مانگانە کە لە موچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت دیارنیە، رێژەی لێبڕێنی موچەی مانگانە بەگوێرەی داهاتی بەردەست وەزارەتی دارایی دیاریدەکرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group