نهوا
جەبار سیجیل موتڵەگ حەیدەری ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لەگەڵ پێیر ئۆڵسن فەرماندەی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق، چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاوکاریی و ھاھەنگییە ھاوبەشەکانیان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە کە جەبار سیجیل موتڵەگ حەیدەری پێشوازی لە پێیر ئۆڵسن کردووە.
ئهوهشخراوهتهڕوو، کە لە دیدارەکەدا، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێکراون لەوانە چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاوکاریی و ھەماھەنگییە ھاوبەشەکان لەگەڵ ھێزەکانی ناتۆ بەتایبەتیش لە بواری مەشق و راھێنان بە سوپای عێراق، ھەروەھا سوودوەرگرتن لە ھێزەکانی ناتۆ.
راشیگەیاندووە، کە ھەر لە میانی دیدارەکەدا، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق پەرۆشی وڵاتهكهی نیشانداوە بۆ ھاوکاریکردنی زیاتر لەگەڵ ناتۆ و ئاڵوگۆڕی زانیاری و جەختیکردووەتە لەسەر گرنگی لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەرکی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق ئەوەیش بە ئامانجی فراوانکردنی کارە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا.