نهوا
وهزارهتی شارهوانی حكومهتی ههرێم رایگهیاند، بڕیاری لێخۆشبوون له بهشێكی قهرزی ئاو تا كۆتایی ئهم مانگه درێژكراوهتهوه.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ بە راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری راگەیاندووە، كە دوابەدوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بابەتی داشكاندنی قەرزی هاوبەشانی ئاو بە ڕێژەی %15، ئێستا بڕیاری درێژكردنەوەكە تا 31/3/2021 درێژ دەكرێتەوە و هاووڵاتییانیش دەتوانن لەو ماوەیەدا سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەكە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندووە: پێشووتر چەند جارێك لە مانگی شەشی ساڵی پار كارمان لەسەر بابەتی لێخۆشبوون كردووە و رەزامەندی درابوو، ئێستا ماوەكەی بۆ 31/3ی ئەمساڵ درێژ كراوەتەوە، دەشڵێ بەهۆی ئەو بریارەوە ژمارەیەكی زۆری هاوبەشانی ئاو لێی سوودمەند دەبن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن بۆ ئەوەی لەو داشكاندنە سوودمەند بن و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی ئاویش ئاگادار كراونەتەوە كە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو، ئەو بریارە جێبەجێ بكەن.