نهوا
پۆلیسی سلێمانی دهستگیركردنی كهسێكی راگهیاند، كهبهزهبری چهك پاره و ئاڵتوونی لهژنێكی بهساڵاچوو سهندبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای راگهیاند"پاش ئەوەی رۆژی چوارشهممه له یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک ھەڵیکوتابوە سەر ماڵێک کە تەنھا ژنێکی بەتەمەن لەماڵەکەدا بوەو لەژێر ھەڕەشەی چەکدا بڕی 65 ھەزار پاوەندو 35 ملیۆن دیناری عێراقی و 13 هەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتونی دزی بو، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە دەستپێکرد."
راشیگهیاندووه، رۆژی پێنج شهممهمەفرەزەکانی پۆلیس توانیان تۆمەتبار (ئ، ک، م لەدایکبوی 1995) بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن."
ئاماژەی بەوەشداوە كە لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستیشگیرا بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونانەدا کە دزی بوی، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار بەکاریهێناوە لەکاتی تاوانەکەدا.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.