نەوا-
كۆمپانیای گشتی بە بازاڕەكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكانی سەربە وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكرد، كاروانێكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشووەتە وڵاتەكە و بەسەر پارێزگاكان و هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێن.
كۆمپانیای گشتی بە بازاڕەكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە: كاروانێكی تری ڤاكسینی "فایزەر –بیۆنتیك"ی ئەمریكی - ئەڵمانی گەیشتووەتە عێراق.
ئاماژەی بەوەشدراوە: ڤاكسینەكە بەسەر بەڕادەكاندا دابەش كراوە بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ ناوەندەكانی تایبەت بە كوتان.
جەختلەوەشكراوەتەوە: ئەو بەڕادانە لە یەك كاتدا دەرچوون و نێردراون بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.