توركیا.. لە هێرشێكی چەكداریدا ئەندامێكی هەدەپە كوژرا

17/06/2021 جیهان

نەوا-
چەكدارێك لە شاری ئیزمیری توركیا پەلاماری بارەگای پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ی دا و لە هێرشەكەدا ئەندامێكی ئەو حزبە كوژرا.
رۆژی پێنج شەممە چەكدارێك هەڵیكوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر و هەوڵی سوتاندنی بارەگاكەی دا و دواتر ئەندامێكی هەدەپەی بە ناوی دەنیز پۆیراز كوشتووە.
كوژراوەكە كچی فەهیمە پۆیراز ئەندامی ئەنجومەنی ئیزمیری هەدەپەیە.
چەكدارە هێرشبەرەكە ناوی ئوزگور گەنجەرە و پێشتر كارمەندی تەندروستی بووە و دوای تاوانەكە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە.
وێنەیەكی ئەو چەكدارە بڵاوكراوەتەوە كە تیایدا چەكی بەدەستەوەیە، بۆیە گومان دەكرێت ئەندامی گروپە توندڕەوەكان بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group