سپۆتنیك: لە یەك هەفتەدا سوپای سوریا 80 چەكداری داعشی كوشتووە و بریندار كردووە

20/06/2021 جیهان

نەوا-
ئاژانسێكی روسی لە زاری سەرچاوە سەربازییەكانی سوریاوە بڵاویكردووەتەوە، لە كۆتا هەفتەی پرۆسەیەكی سەربازی سوپای سوریادا 50 پێگەی رێكخراوی داعش لەناوبراون و 80 چەكداریش كوژراون و بریندار كراون.
ئاژانسی سپۆتنیكی روسی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاویكردووەتەوە، لە بەردەوامی پرۆسەیەكی سەربازی سوپای سوریا و لە كۆتا هەفتەی پرۆسەكەدا لە دەشتەكانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 23 ئۆتۆمبێل و 50 مۆڵگەی چەكدارانی داعش لەناوبراون.
رونیشكراوەتەوە، هەر لەو پرۆسە سەربازییەدا 80 چەكداری رێكخراوەكە كوژراون و بریندار كراون، رووبەرێكی فراوان كێوماڵ كراوە و پێشتر لەلایەن فڕۆكەكانی روسیاوە ناوچەكانی پرۆسەكە دیاری كراون و چاودێری جموجوڵی چەكدارانی داعش كراوە.
سەرچاوە سەربازییەكان جەختیان لەوەشكردووەتەوە، ئەو شوێنانەی لێیان دراوە ستراتیژی بوون وەك بارەگا سەربازییەكان و هێڵەكانی هاوكاری ئەو چەكدارانە، كە پێشتر لە رێگەیانەوە هێرشیان دەكردە سەر كاروانە مەدەنییەكان و سەربازییەكانی سوپای سوریا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group