توێژینەوەیەك: كۆرۆنا زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار منداڵی هەتیوو خستووە

7 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەپێی توێژینەوەیەكی گۆڤاری "زە لانسێت"ی پزیشكی، پەتای كۆرۆنا زیاتر لە یەك ملیۆن منداڵی بێ دایك یاخود بێ باوك كردووە لە سەرتاسەری جیهاندا، 400 ملیۆن منداڵی تریش یەكێك لە كەسە نزیكەكانیان لەدەستداوە.
گۆڤاری "زە لانسێت" لە توێژینەوەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە مانگی سێی ساڵی 2020ەوە تا مانگی پێنجی 2021، یەك ملیۆن و 562 هەزار منداڵ لە جیهاندا دایك یاخود باوك یاخود داپیر یاخود باپیرە یاخود یەكێك لە كەسە نزیكەكانیان لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی پەتای كۆرۆناوە.
رونیشكراوەتەوە، ئەمریكا، هندستان، بەڕازیل و مەكسیك كە رێژەی گیان لەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا تێیاندا بەرزە لە گەورەترین زەرەرمەندانن، ئەو وڵاتانە كێشەیان لە چاودێریكردنی منداڵە بێ سەرپەرشتەكان بۆ دروست بووە، زیاتر لە 100 هەزار منداڵ لەو دەوڵەتانە بەهۆی پەتاكەوە چاودێرییە سەرەكییەكانیان لەدەستداوە.
شارەزایان باسیان لەوەكردووە، ژمارەكە بەپێی ژمارەی گیان لەدەستدان و رێژەی نەوە خستنەوە لە 20 وڵاتی جیهاندا دەرهێنراوە كە رێژەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا تێیاندا بەرزە، بۆ نمونە تەنها لە ئەمریكا 373 هەزار منداڵ بەهۆی كۆرۆناوە دایك یاخود باوكیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group