نه‌وا
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری هه‌رێم بڕیاردرا، كه مووچه‌ی ئه‌م مانگه به‌بێ لێبڕین دابه‌شبكرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تێك بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌میر هه‌ورامی سكرتێری رۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی رایگه‌یاندوه: ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری هه‌رێم رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌باره‌ی بارودۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا موچه‌ی موچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوه‌تی ته‌مویل بكرێت و مووچه به بێ لێبڕین دابه‌شبكرێت.
ناوبراو وتیشی: ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پاش ئه‌وه‌دێت كه حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی 2021 ی عیراق بڕی 200 ملیار دیناری وه‌ك سولفه‌ی دارایی بۆ هه‌رێم ناردووه، هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه‌و زیادبوونی داهاته‌كانی ناوخۆش هۆكارێكی ترن بۆ دابه‌شكردنی موچه به‌بێ لێبڕین.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره سبەی دووشەممە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە رێژەی %100 و بەبێ هیچ لێبڕینێک دابەشبکرێت.