كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دوو پاڵێوراوی تر دوور دەخاتەوە

21/09/2021 عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، بەهۆی سوكایەتی كردن و بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەی ناڕاست و هاندانەوە دوو پاڵێوراوی تر دوور خراونەتەوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆنەكەش دەڵێت، تاوەكو ئێستا 100 سەرپێَچی هەڵبژاردن تۆمار كراون.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بڕیاریانداوە رەزامەندی لەسەر هەردوو پاڵێوراو "محەمەد مەهدی عەبدولعامری" و "سەڵاح موجبل تاهر" هەڵبوەشێنرێتەوە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو دەنگانەی لە رۆژی دەنگداندا ئەو دوو پاڵێوراوە بەدەستی دەهێنن هەژمار ناكرێت، ئەوەش بەهۆی پێشێل كردنی هەڵسوكەوتی هەڵبژاردن و پابەند نەبوون بە بنەماكانی بڵاونەكردنەوەی پڕوپاگەندەی ناڕاست و هاندان و درۆ بەرامبەر پاڵێوراوانی تر و ركابەرەكانیان.
لەلایەكی ترەوە حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندووە، تاوەكو ئێستا 100 سەرپێچی هەڵبژاردن تۆمار كراون و رێوشوێن بەرامبەریان گیراوەتەر بەر و پێشبینی ئەوەش دەكەن كە لە چەند رۆژی داهاتوو و لەگەڵ نزیك بوونەوەی كاتی دەنگدان ژمارەكە زیاد بكات.
هەر لە رۆژانی رابردوودا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن پاڵێوراوێكی هاوپەیمانی عەزمی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كڕینی كارتی دەنگدان دەرخستبوەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group