دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیكرد، سبەی سێشەممە لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی باكوری عێراق بارانبارین دەستپێبكات.
دەستەی كەشناسی عێراق لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی سێشەممە لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی باكوری عێراق ئاسمان هەور دەبێت و بەڕێژەیەكی سنوردار باران دەبارێت.
رونیشیكردەوە، لەو ماوەیەدا خێرایی با لە 10-20 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت و رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینیش لەسەرجەم ناوچەكان ئاسمان ساماڵ دەبێت و گۆڕانكاری لەپلەكانی گەرمادا رونادات.