FBI: 2020 زۆرترین تاوانی رەگەزپەرستی لە ئەمریكا ئەنجام دراوە

26/10/2021 جیهان

نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا، لە ساڵی 2020دا تاوانە رەگەز پەرستییەكانی تایبەت بە ئایین رەگەز و حەزی سێكسی لەو وڵاتە، گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست لە دوو دەیەی رابردودا.
نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی FBI لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەساڵی 2020دا 8 هەزار و 263 رووداوی تاوانكاری و 11 هەزار و 129 تاوانی پەیوەندیدار بە پاڵنەری رەگەزی و ئایین و حەزی سێكسی و جێندەر روویانداوە.
رونیشكراوەتەوە، بە بەراورد بە ساڵی 2019 رێژەی تاوانەكان 16% زیادیان كردووە، هەروەها بەرزترین رێژەی تاوانی تێدا ئەنجام دراوە لە ساڵی 2001ەوە كە لەو ساڵەدا 9 هەزار و 730 تاوان تۆمار كرابوون دژی ئەمریكییە موسوڵمانەكان بەهۆی رووداوەكانی 11ی سێپتەمبەرەوە.
راپۆرتەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە ساڵانی رابردودا زۆرترین تاوان بەرامبەر ئەمریكییە رەشپێستەكان ئەنجام دراون بەهۆی رەگەزیانەوە، هەروەها زۆرترین تاوان بەهۆی ئایینەوە دژی جولەكەكان ئەنجام دراوە، بەڵام ساڵی 2020 زۆرترین تاوانەكان دژی ئاسیاییەكان بوون بە رێژەی 73%، ئەوەش بەهۆی پەتای كۆرۆناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group