رونكردنەوەیەك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە

22/05/2022

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە هەواڵێك كە باس لەداواكاری ناوبژیوانی دەكات لەنێوان هەولێرو بەغدا بڵاوكردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:-

ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە‏
دەربارەی هەواڵێك گوایە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ‏سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیانراوێكدا باسی لە داواكارییەكی بەڕێز ‏سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ‏كردووە بۆ ناوبژیكردنی نێوان هەولێر و بەغدا، دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو هەواڵە بە ‏تەواوی ناڕاست و دروستكراوە و هیچ لێدوان و ڕاگەیەنراوێكی وا لە نووسینگەی ‏ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەرنەچووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ‏
‏٢٠٢٢/٥/٢٢

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group