كۆبونەوەی بلاسخارت و لایەنەكانی هەرێم دەستپێكردوە

26/05/2022 عێراق

وەك بڕیاری لێدرابوو، كۆبونەوەی نێوان جنین بلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە هەرێمی كوردستان لە بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان لەشاری هەولێر دەستیپێكرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستكەوتون نوێنەرو سەرۆكی شەش حزبی سیاسی بەشداری كۆبونەوەكەیان كردوە. 
ئەگەرچی تائێستا رون نیە ئەجێندانی كۆبونەوەكەی بلاسخارت و لایەنەكانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەچیە، بەڵام زۆربەی بۆچونەكان بەو ئاڕاستەیەن كە دەربارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت، لە هەمانكاتدا پێدەچێت لەدوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش و پێشكەشكردنی وتارەكەی، بلاسخارت پەیامێكی نوێی بۆ لایەنە سیاسییەكانی هەرێم پێبێت بەو پێیەی پێشترو لە كۆبونەوەكەشدا هۆشداریدایەوە بە هەرێمی كوردستان كە روبەڕوی مەترسی دەبنەوەو داواشیكرد كە نابێت زۆنی سەوزو زەرد بمێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group