پاشەكەوتی موچە كرایە قەرز لەسەر حكومەتی هەرێم

25/06/2022

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی لە ئەماناتەوە كردە قەرزو حكومەت پابەند دەكات بە دانەوەی.
لە راپۆرتێكی سایتی كەی ئێن ئێن سەبارەت بە موچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران نوسراوێكی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم واژۆی لەسەر كردوەو ئاڕاستەی سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستانی كردوە تیایدا ئاماژەی كردوە كە موچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران لە ئەماناتەوە بكرێتە قەرز لەسەر حكومەتی هەرێم بۆئەوەی لە داهاتوودا بدرێتەوە، بەو پێیەی ئەمانات لەدوای 10 ساڵ ئەگەر خەرج نەكرێت دەبێت بە موڵكی حكومەت.
ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە لە دوای كۆبونەوەی پێشوتری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا جوتیار عادل وتەبێژی حكومەت رایگەیاند: پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلای حكومەتی عیراقە نەك هەرێم، چونكە لەساڵی 2014ـەوە بودجەی بڕیوەو شایستەكانی هەرێمی كوردستانیان نەناردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group