قەتەر بەستنی ماسكی كردەوە بە ناچاری

06/07/2022 جیهان

حكومەتی قەتەر بڕیاریدا لەمەودوا جارێكی تر بەستنی ماسك بكاتەوە بە ناچاری لە شوێنە داخراوەكاندا.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی قەتەر، لەپاش هەڵكشانەوەی حاڵەتەكانی توشبون بە كۆرۆنا لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەنجومەنی وەزیرانی قەتەر بڕیاریداوە بەستنی ماسك بكاتەوە بە ناچاری بۆ هاووڵاتییەكانی و ئەوانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن لەتەمەنی شەش ساڵانەوە بەرەو سەر لە شوێنە گشتی و داخراوەكاندا.
بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی قەتەر بڕیارەكە ئەو شوێنانەش دەگرێتەوە كە ناوەندی تەندروستی و شوێنی كاركردن و هۆیەكانی گواستنەوەی گشتین لەگەڵ مزگەوتەكاندا، هەروەها هەموو ئەو شوێنانەی داخراون .
راشگەیەنراوە، لەگەڵ دوبارە سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا ئەم بڕیارانە هەوڵێكی پێشوەختەن بۆ رێگریكردن لە توشبون بە كۆرۆناو زیاتر بڵاوبونەوەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group