چین ژمارەیەكی نوێی پێوانەیی لە توشبووانی كۆرۆنا تۆمار كرد

24/11/2022 جیهان

نەوا
توشبووانی كۆرۆنا لە چین ژمارەیەكی نوێی تۆمار كرد و لە یەك رۆژدا زیاتر لە 31 هەزار توشبوو تۆمار كراون و لەسەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكەوە ئەو ژمارە تۆمار نەكراوە لەو وڵاتە.
نوسینگەی تەندروستی نیشتمانی چین بڵاویكردووەتەوە، تەنها رۆژی چوارشەممە 31 هەزار و 454 توشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون، كە 27 هەزار و 517یان هیچ نیشانەیەكیان نییە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر ژمارەی پێوانەیی لە چین 29 هەزار و 390 توشبوو بوو، ئەویش لەو كاتەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە لوتكەدا بوو لەو وڵاتە.
چین رێوشوێنی توندی بۆ رێگەگرتن لە تەشەنەكردنی كۆرۆنا گرتووەتە بەر و پشكنینی لەسەر ئاستێكی فراوان دەستپێكردووە، هەروەها كۆت و بەند لەسەر هاتووچۆ لە ژمارەیەك ناوچەی ئەو وڵاتە دانراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group