مانگی رابردوو عیراق بەبڕی زیاتر لە 9 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

24/11/2022 عێراق

نەوا
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرای كرد، كۆی گشتی نەوتی هەناردەكراو لە مانگی ئۆكتۆبەردا زیاتر بووە لە 104 ملیۆن بەرمیل نەوتی و داهاتیش 9 ملیار و 281 ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، بەپێی داتاكانی كۆمپانیای "سۆمۆ"ی تایبەت بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق، لە مانگی رابردوودا بڕی 104 ملیۆن و 831 هەزار و 120 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.
ئەوەش هاتووە، داهاتی بڕی نەوتی هەناردەكراو گەیشتووەتە 9 ملیار و 281 ملیۆن و 647 هەزار دۆلار، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش 88 دۆلار و 53 سەنت بووە لەو مانگەدا، نەوتەكە بە 43 كۆمپانیای جیهانی فرۆشراوە.
بەپێی داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ، بڕی نەوتی هەناردەكراو زیاتر لە 102 ملیۆن و 70 هەزار بەرمیلی لە كێڵگە نەوتییەكانی باشور و ناوەڕاستەوە بووە و بڕی نزیكەی 2 ملیۆن و 418 هەزار بەرمیلیش لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوكەوە لە بەندەری جەیهانەوە هەناردە كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group