تا ئێستا 865 مەدەنی لە سودان كوژراون

25/05/2023 جیهان

نەوا-
سەندیكای پزیشكانی سودان رایگەیاند، لە ئاكامی ئەو شەڕو پێكادانانەی كە لە 15ی نیسانەوە لەنێوان سوپای سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵداوە تا ئێستا، 865 مەدەنی كوژراون.
سەندیكای پزیشكانی سودان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی بەردەوامی شەڕو پێكادانەكانی نێوان سوپای سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێراوە، ژمارەی قوربانیان زیادیكردوە.
راشیگەیاندوە، لە رۆژانی 21 تا 23ی ئەم مانگە، شەڕ و پێكادان لەنێوان سوپای سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت رویداوەو لە ئاكامدا دوو مەدەنی كوژراون و 103ی دیكەیش برینداربون، بەوەش تائێستا 865 مەدەنی كوژراون و 3 هەزار و 634ی دیكەیش برینداربون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group