مێسی: ئۆفەری گەڕانەوەم بۆ بەرشەلۆنە پێشكەش نەكراوە

25/05/2023 وەرزش

نەوا-
راپۆرتێكی وەرزشی بڵاویكردۆتەوە، سێ یاریزانی بەرشەلۆنە لەگەڵ لیۆنێل مێسی هاوڕێی پێشوی یانەكەیان كۆبونەتەوەو  باس لە ئەگەری گەڕانەوەی مێسی كراوە بۆ یانەكە.
لە راپۆرتەكەدا باس لەوەكراوە، سێرجیۆ بوسكێتس و سێرجی رۆبێرتۆ و جۆردی ئەلبا سێ كاپتنەكەی یانەی بەرشەلۆنە گەشتیان بۆ پاریس كردوەو لەئێوارە خوانێكدا چاویان بە لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەی ئەرجەنتین كەوتوەو باس لە داهاتوی  بەرشەلۆنە كراوە، هەروەها  پرسیار لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی مێسی بۆ یانەكە لە وەرزی هاویندا كراوەو لە وەڵامدا وتویەتی بەرشەلۆنە هێشتا پێشنیاری گرێبەستی فەرمی پێشكەش نەكردوم.
راشگەیەنراوە، مێسی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا دەبێتە یاریزانی ئازاد، چونكە چیتر نوێبونەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بژاردەیەكی گونجاو نییە، ناوبراو ئۆفەرێكی گەورەی هەیە كە ساڵانە نزیكەی 500 ملیۆن یۆرۆی لە یانەكانی سعودیەوە پێشكەش دەكرێت، لەهەمامكاتدا بەرشەلۆنە نیازی هەیە دوبارە گرێبەستی لەگەڵدا بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group