رێباز حەملان: ئەوانەی داری ژێر پێی خۆیان دەبڕنەوە زۆر دڵخۆش نەبن

27/05/2023

نەوا-
یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پاشەكەوتی موچە هۆكاری سەرەكیی بڕینی بەشە بودجەی هەرێم بو لەلایەن حكومەتی عیراقەوە. 
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، گۆڕانكاری لە مادەكانی 13 و 14ی پشكی هەرێم لە لیژنەی دارایی بەریەككەوتنێكی نادەستوری و دژ بەو رێكەوتنەیە كە لەنێوان سەرۆك وەزیرانی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عیراق كراوە لەسەر بودجەو هەناردەكردنی نەوت. 
ئاماژەشیكردوە، داكۆكیكاران لەمافی نەتەوەی كوردو نوێنەرانی راستەقینەی كورد لەبەغدا لەهەوڵێكی گەورەدان تا بڕگەكانی بودجە وەك خاڵەكانی رێكەوتنەكە دەنگی لەسەر بدرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا، پاشەكەوتی موچە هۆكارە سەرەكییەكەی بڕینی بەشە بودجەی هەرێم بو لەسەرەتای ساڵی 2014 لەلایەن حكومەتی عیراق لەوكاتەدا، سەرجەم لایەنەكانی پێكهێنەری كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمیش ئاگاداری تەواوی وردەكاری بڕیاری پاشەكەوت بون.
رێباز حەملان راشیگەیاندوە، ئەوانەی داری ژێر پێی خۆیان دەبڕنەوە زۆر دڵخۆش نەبن، رۆژانی داهاتو ئەنجامی ماندوبون و هەوڵەكان دەبینن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group