حكومەتی عیراق بڕیاریدا گەنمی زیاتر لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت

29/05/2023 عێراق

نەوا-
حكومەتی عیراق بڕیاریدا رێژەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێم زیاد بكات.
بریار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، دوای هەوڵدان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عیراق دەربارەی ئەو بڕە كەمەی گەنم كە 375 هەزار تۆن دانرا بو كە لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت، پەیوەندیان  پێوە كردوەو پێیان راگەیاندوە كە بڕیاردراوە ئەو رێژەیە زیاد بكرێت 
بڕیار رەشید راشیگەیاندوە، هەوڵەكانیان بەردەوام دەبێت بۆئەوی بەهیچ شێوەیەك رێژە دیاری نەكرێت بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم وەك سەرجەم جوتیارانی تری عیراق مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و ئەو جیاوازی و كۆت و بەندانەی بەردەم جوتیارانی هەرێم لا ببرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group