دوای 40 رۆژ لە كەوتنەوەخوارەوەی فڕۆكەكەیان 4 منداڵ بەزیندویی دۆزرانەوە

10/06/2023 جیهان

نەوا-
لەدوای 40 رۆژ لە كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی كۆڵۆمبیا لەناو دارستانە چڕەكانی ئەمازۆن، 4 منداڵ بە زیندویی دۆزرانەوە.
گۆستافۆ پیترۆ سەرۆكی كۆڵۆمبیا بڵاویكردۆتەوە، چوار منداڵ كە بە رەگەز كۆڵۆمبین بە زیندویی لەدوای 40 رۆژ دۆزراونەتەوە كە فڕۆكەكەیان بەهۆی كێشەیەكەوە بەناچاری خۆی كرد بەناو دارستانە چڕەكەی ئەمازۆنداو لەوێ كەوتەخوارەوە.
ئاماژەشیكردوە، منداڵەكان تەمەنیان لەنێوان 13 و 9 و 4 ساڵیدایەو یەكێكیان 11 مانگ تەمەنێتی، كەسوكارەكانیان ئاگادار كراونەتەوە كە بە زیندۆیی دۆزراونەتەوە.
لە رۆژی 1-5ی رابردودا فڕۆكەیەك كە تەنها منداڵی لەناودا بو بەرەو ئاراراكوارا لە باشوری خۆرهەڵاتی كۆڵۆمبیا بەڕێكەوتبو، بەهۆی كێشەیەكەوە خۆی كرد بەناو دارستانەكانی ئەمازۆنداو لەوێ كەوتەخوارەوە، بەوهۆیەوە سێ سەرنشین گیانیان لەدەستدا كە یەكێكیان دایكی منداڵێك بوە، ئەوانەشی كە دەربازیان ببو لەناو دارستانەكەدا پەرتەوازە ببون و گەڕابون بەدوای هاوكاریدا تا ئەوكاتەی سوپای كۆڵۆمبیا هەڵمەتی گەڕانی بەدوای منداڵە ونبوكاندا دەستپێكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group