پوتین ناتۆ ئاگاداردەكاتەوە لە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی

29/02/2024 جیهان

نەوا-
ڤلادیمر پوتن سەرۆكی روسیا بە وڵاتانی رۆژئاوای راگەیاندوە، ئەگەر هێزی سەربازی بەمەبەستی شەڕكردن بنێرن بۆ ئۆكرانیا ئەوا مەترسی دروستبونی جەنگی ئەتۆمیان لەسەرەو مۆسكۆش چەكی لەبەردەستدایە.
پوتن لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر سەربازانی ناتۆ رەوانەی ئۆكرانیا بكرێن مەترسی دروستبونی هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی هەیە مۆسكۆ ئەو چەكانەی لەبەردەستیدایە بۆ لێدانی ئامانجەكانی لە رۆژئاوا بەكاری دەهێنێت، پێشنیار دەكەم بۆ سەركردەكانی رۆژئاوا تێناگەن دەستوەردانەكانیان بۆ سەر ئەو كاروبارانەی ناوخۆی روسیا دەیخاتەڕو چەندە مەترسیدارە.
باسی لەوەشكردوە، دەبێت گەلانی رۆژئاوا بزانن كە ئێمە چەكمان هەیە كە دەتوانێت ئامانجەكانی سەر خاكەكەیان بپێكێت و هەمو ئەمانە هەڕەشە لە ململانێیەك دەكەن كە لەگەڵ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی شارستانیەت لەناو دەبات، بەڵام ئەوان لەوە تێناگەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group