بانكێكی بەناوبانگی عیراق دەچێتە ناو پرۆژەی هەژماری منـەوە

06/04/2024

نەوا-
یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە بانكێكی دیاری عیراق دەچێتە ناو پرۆژەی (هەژماری من)ـەوە.
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی كوردستان24 رایگەیاند، دوای جەژن بانكی ئەهلی (تی بی ئای)ـی عیراقی دێتە نێو پڕۆسەی هەژماری من و دەرگا بۆ هەمو بانكە ئەهلییەكانی دیكەی عیراق كراوەتەوە بۆئەوەی بەشداریی پرۆژەكە بكەن.
وتیشی: ئەو شاندانەی دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، نوێنەرانی هەمو ئەو حزبانەی تێدایە كە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشدارن و ئاگاداریی وردەكارییەكانن، ئەو كاتانەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەمو رویەكەوە روبەڕوی بڕیاری نادەستوری و فشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەبێتەوە، كەس نایەت بەرگریی بكات، بەڵام كاتێك بڕیارێكی دڵخۆشكەر بۆ خەڵك دەدرێت هەموان خۆیان دەكەنە خاوەنی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group