هەرێم نەخشە پێشنیازێك بۆ هێڵی ئاسنین دەداتە حكومەتی عیراق

پێش 3 هەفتە

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم و وەزارەتی گواستنەوەی عیراق تاوتوێی نەخشەی هێڵی ئاسنین دەكەن لە چوارچێوەی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانە كە لەنێوان عیراق و توركیا واژۆ كرابو.
شاندێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق سەردانی هەرێمی كردو لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم كۆبوەوە، لە كۆبونەوەكەدا حكومەتی هەرێم نەخشە پێشنیازێكی داوەتە حكومەتی عیراق بۆئەوەی دیراسەی بكەن و هەماهەنگی لەنێوان هەردولادا هەبێت.
دوای كۆبونەوەكە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم رایگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا پێشنیازی خۆمان دەربارەی هێڵی ئاسنین لەپڕۆژەی رێگای گەشەپێدان خستەڕو و بەخۆشحاڵییەوە قبوڵكرا بۆ دیراسەكردن، پێشنیازەكەمان ئەوەیە كە هێڵی ئاسنین بە رۆژهەڵاتی روباری دیجلەو دەشتی نەینەواو قەزای سێمێل بڕوات بەرەو سنوری نێوان هەرێم و توركیا، لەم چەند رۆژەدا شاندێكی هەردوولا دەچن سەردانی شوێنەكە دەكەن، نەخشە پێشنیازەكەی حكومەتی هەرێم 32 كیلۆمەتر رێگاكە كورت دەكاتەوەو لە روی ئەمنیشەوە لە نەخشەی دیزاینكراوی پێشتر سەقامگیرترە.
پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان بە 11 پارێزگای عیراقدا تێدەپەڕێت، پێكدێت لە رێگای وشكانی، هێڵی ئاسنین و بەندەری ئاویی كە لە كەنداوەوە درێژدەبێتەوە بۆ عیراق و تا دەگاتە سنوری توركیا لەوێشەوە بۆ ئەوروپا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group