لێكۆڵینەوەیەك لەبارەی كۆچكردن و تەعریب لە رۆژئاوای كوردستان ئامادە كراوە

13/06/2024 جیهان

نەوا-
رێكخراوی تواناسازیی لە رێگەی ئاوێتەكردنی مافەكانی مرۆڤ و پێكهاتەكان، لێكۆڵینەوەیەكی شیكاری لەبارەی كۆچكردن و تەعریب لە رۆژئاوای كوردستان ئامادە كردووە.
 بەگوێرەی راپۆرتەكە لە 13 ساڵی رابردوودا نزیكەی نیوەی دانیشتووانی رۆژئاوای كوردستان بەهۆی شەڕ و هەڕەشەكانەوە ئاوارە بوون، یان كۆچیان كردووە بۆ دەرەوەی وڵات.  
 لەو لێكۆڵینەوەیەدا ژمارەی دانیشتووانی رۆژئاوای كوردستان لە ساڵی 2010 واتە ساڵێك بەر لە دەستپێكردنی شەڕی ناوخۆی سووریا بە ساڵی 2023 بەراوردكراوە، بەپێی بەراوردكاریەكە ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی رۆژئاوای كوردستان چوونەتە دەرەوەی وڵات، بەشێكیان ئاوارەی ناوچەكانی دیكەی رۆژئاوا بوون، هەروەها عەرەب و توركمانی زۆریش هێنراونەتە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group