ئەردۆغان: سەرەڕای دڕندەیی ئیسرائیل سەركەوتن بۆ گەلی فەڵەستینە

15/06/2024 جیهان

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، سەرەڕای هەمو دڕندەیی ئیسرائیل سەركەوتن بۆ گەلی فەڵەستین دەبێت.
لە پەیامێكدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ئەردۆغان رایگەیاند، سەرەڕای هەمو گوشارەكانی تۆڕی زایۆنیزم لە هەمو پلاتفۆرمێكدا، پاشەكشە ناكەین لە بەرگریی ئاشكرای ماف، دادپەروەری و ئاشتی و راستییەكان.
وتیشی: سەرەڕای هەمو دڕندەیی ئیسرائیلی منداڵكوژو یارمەتیدەرەكانی، سەركەوتن بۆ گەلی فەڵەستین دەبێت.
لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا ئەردۆغان لەبارەی رەوشی ئابوری وڵاتەكەیەوە وتی: چوینەتە ناو قۆناغێك بۆ رزگاربون لە هەڵاوسان، بەرهەمی پڕۆگرامی ئابوریمان لەڕوی بەرهەمهێنان، دامەزراندن و هەناردەكردن بە دەست دەهێنین، لە نیوەی دوەمی ساڵیشدا لەبارەی هەڵاوسان دەرەنجامی باش وەردەگرین، دۆخی هەڵاوسانمان كە بەهۆی پەتا، شەڕو قەیرانە جیهانییەكان بەسەرماندا سەپاوەتەوە، وەك رابردو بۆ تاكخانەیی دەیگەڕێنینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group