یەكشەممەی رابردو گەرمترین رۆژی گۆی زەوی بوە

27/07/2024 جیهان

بەگوێرەی راپۆرتێكی ناوەندی كۆپەرنیكۆس بۆ چاودێری كەشوهەوای ئەوروپا، رۆژی یەكشەممەی رابردو گەرمترین رۆژ بوە لەسەر گۆی زەویدا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی c3s  سەر بە روانگەی كۆپەرنیكۆس كە ناوەندی پلەی گەرما لەهەوادا تۆمار دەكات ئاشكرای كردوە، پلەی گەرمی هەوا لەو رۆژەدا گەیشتۆتە 17.9 پلەی سەدی كە بەرزترین پلەی تۆماركراوە لەدوای ساڵی 1940ـەوە.
لەوبارەیەشەوە كارلۆ پۆنتیمبۆ بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییەكە كە چاودێری گۆڕانی كەشوهەوا دەكات دەڵێت، رۆژی یەكشەممەی رابردو 21-7 ژمارەیەكی پێوانەیی تریان تۆماركردوە لە پێوانەكردنی پلەی گەرمی جیهانی رۆژانەدا، بۆیە ئێستا گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە لەناوچەیەكی نادیاردا دەژین بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما، چاوەڕوانیش دەكەن پلەیەكی پێوانەیی تر تۆمار بكەن لەمانگەكان و ساڵەكانی داهاتودا.
لەلایەكی ترەوە روانگەی كۆپەرنیكۆس بڵاویكردۆتەوە، پێدەچێت پلەیەكی تری گەرما جارێكی تر سنورە تۆماركراوەكان تێپەڕێنێت پێش ئەوەی نزمبونەوە روبدات، سەرەڕای ئەوەی ئەگەر هەیە گۆڕانكاری تر لە هەفتەكانی داهاتودا روبدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group