ترەمپ مەرجەكانی بۆ ئەنجامدانی دیبەیت لەگەڵ هاریس ئاشكراكرد

04/08/2024 جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆماریەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا مەرجەكانی بۆ ئەنجامدانی دیبەیت لەگەڵ كامالا هاریس كاندیدی چاوەڕوان كراوی دیموكراتەكان دیاریكرد.
ترەمپ لە پۆستێكدا لە تۆری كۆمەڵایەتی نوسیویەتی، یان رۆژی چواری ئەیلول لە فۆكس نیوزەوە دیبەیت لەگەڵ هاریس ئەنجامدەدات، یاخود هەرگیز ئەنجامی نادات، دەشڵێت هاریس خراپترین جێگری سەرۆكە لە مێژوودا.
ئاماژەی بەوەشداوە،  كاریس توانای مێشكی بەپێی پێویست نیە تا دیبەیتی راستەقینە ئەنجام  بدات و دەترسێت لەو هەنگاوە، هەروەها دەڵێت، پێشتر ئامادەیی دەربڕیبوو بۆ ئەوەی لە كەناڵی ئەی بی سی لە ١٠ی ئەیلول دیبەیت لەگەڵ بایدن ئەنجامبدات، بەڵام لە ئێستادا كە هەڵمەتی هەڵبژاردنی بایدن كۆتاییهاتووە، ئامادە نیە لەو بەروارە و لەو كەناڵەوە دەربكەوێت.
لە بەرامبەریشدا مایكڵ تایلەر  وتەبێژی هاریس رایگەیاندووە، ترەمپ خۆی دەدزێتەوە لە ئەنجامدانی دیبەیت و هاریس پابەندە بەو كاتەی پێشتر دیاریكراوە بۆ ئەنجامدانی دیبەیتەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group