وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەدڵنیایەوە تۆڵەی كوژرانی ئیسماعیل هەنیە دەكەینەوە

05/08/2024 جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس میوانی ئێران بوە و بەدڵنیایەوە تاران تۆڵەی دەكاتەوە و كەس ناتوانێت  رێگریمان لێبكات.
ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە تاران رایگەیاند، تیرۆركردنی ئیسماعیل هەنییە ئیرادە و خۆراگڕیمان زیاتر دەكات و قەوارەی زایۆنی وەڵامی توندی ئەو كارەی وەردەگرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، كۆماری ئیسلامی ئێران هۆكاری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان نییە لە ناوچەكە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵكو ئەوە ئیسرائیلە بووەتە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژیی و ئاڵۆزییەكان كە ئەمەریكا پیشتوانیی دەكات، هەر بۆیە دەبێت ئەمەریكا دەست لە پشتیوانیی ڕژێمی ئیسرائیل هەڵگرێت و پابەندی ئاساییكردنەوەی دۆخی شڵەژاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕاگرتنی كۆمەڵكوژییەكانی غەززە بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group